دوو ژنە پەرلەمانتار ویستویان بەشداری لە كۆنفرانسی ژنان بکەن لە باکور بەڵام لە ئیبراهیم خەلیل ڕێگریان لێکرا
  2025-05-28       492       

هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان (نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید) رایدەگەیەنن ویستوویان بەشداری بكەن لە كۆنفرانسی  ژنانی پەرلەمانتاری كورد كە ئەمڕۆ لە ئامەد بەڕێوەچوو، رێگریانن لێكراوە بچنە خاكی توركیاوە.

ئاوێنە: راگەیەندراوی نەسرین جەمال و گوڵستان سەعید: 

پیرۆزە کۆنگرەی پەرلەمانتارانی ژنانی ھەرچوار پارچەی کوردستان ا 
بەرێزان  لەسەر بانگھێشت کردنی   « دەم پارتی »  بۆ بەشدار بون لە کۆنگرە لە رۆژانی « ٢٩— ٢٨»   ی ئە م مانگە  بریارماندا ژمارەیەک لە ژنانی « گۆران  ـ یەکێتی ـ پارتی ـ یەکگرتو ـ کۆمەل ـ سوشیالیست ـ بەشداربین ـ رۆژی « ٢٧» مانگ بەرێ کەوتین بۆ تورکیا  بەلام بەداخەوە ھەر ئەوەندەی گەیشتنمان و دوای پشکنین و لێکۆلینەوە لە پاسپۆرتەکان   رێگریان کرد لە بەندەو گولستان خان و گولالە خان پاش دو کاتژمێر دەست بەسەرکردن ،   وتیان بە فەرمانی تایبەتی « ئەنقەرە »  ئێستاو داھاتو بۆتان نیە  پێ بخەنە ناو خاکی تورکیاوە  ـ بەلێ لە سایەی حوکمرانی یەکی داپلۆسێنەرو تۆقێنەرو  رەگەز پەرستەوە ئەوەی لەلای گرنگ نەبێت مافی مرۆڤە ئێمەیان گەرانەدەوە بۆ باشوربۆیەلێرەوە پیرۆزبایی خۆمما ن دوبارەکەینەوە و ھیوادارین کۆنگرەیەکی سەرکەوتو بێت وەھاورێ بەشدار بوەکانمان بە ئازایانە  ھەول بدەن پێشنیار رەخنەکانی یان پێش کەش بکەن و بە سەلامەتی بگەرێنەوە  ـ 
بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی گەرممان پێش کەش بەئاسایشی  زاخۆ بکەین  لەبەر ئەوەی زۆر بەدلسۆزانە بەدەممانەوەھاتن لە جێ بە جی کردنی رێکاریە یاساییەکان و پاسپۆرت  وگەرانەوەمان   بۆ سلێمانی ـ 
رێزو سوپاس مان  بۆ ھەمو ھاورێ  یانی ھاوسەفەرو  ئەو ھاورێ یانەی کەبە تێل و نامە پەرۆشمان   بون لە گەل خێزانەکانمان و ھەوالیان  پرسیوین  ـ 
ئێمە لە چ شوێنێک بین پشتیوان و خەم خۆری گەل و نیشتیمان   و ھەژاران  و ھاورێ یانمانین ھیچ توندو تیژی  و چاو سور کردنەوەیەک کار ناکاتە سەر ھێزو وەفاو ئیرادەمان ـ 
نەسرین   شێخ جەمال   ــــــ گولستان سەعید

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×