حەماس: لەگەڵ ئەمریكا لەسەر چوارچێوەیەك بۆ ئاگربەست لە غەززە رێككەوتین
  2025-05-28       295       

بزوتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر چوارچێوەیەكی گشتی لەپێناو ئاگربەستێكی هەمیشەیی لە غەززە رێككەوتون.

ئاوێنە: بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا، لەسەر چوارچێوەیەكی گشتی گەیشتونەتە رێككەوتن لەپێناو بەدیهێنانی ئاگربەستێكی هەمیشەیی و كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززەو گەیاندنی هاوكارییەكان بە هاوڵاتیانی كەرتەكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستبەجێ لەگەڵ راگەیاندنی رێككەوتنەكەدا، لیژنەیەكی پیشەیی ئیدارەی كاروباری كەرتی غەززە دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، رێككەوتنەكە گەرەنتیكردنی ئازادكردنی 10 بارمتەی ئیسرائیل و رادەستكردنەوەی ژمارەیەك تەرم لەخۆدەگرێت لەبەرامبەر ئازادكردنی ژمارەیەك دیلی فەلەستینی.

حەماس هێمای بۆ ئەوەش كردوە، چاوەڕێی وەڵامی كۆتایین بۆ ئەو چوارچێوە گشتییەی كە لەگەڵ ئەمریكا لەسەری رێككەوتون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×