سعوودیە ئەو مەلا ئێرانییەی ئازاد کرد کە چەند رۆژ بوو بە هۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە لایەن ئاسایشی وڵاتەکەوە گیرابوو.
ئاوێنە: ماڵپەڕی ''ئیسنا'' بڵاوی کردەوە غولامڕەزا قاسمیان ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە ئێران و ماڵپەڕی تایبەت بە حەج و زیارەتی ئێرانیش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی مەلایەکە زانیارییەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بڕیاری ئازادکردنی ئەو مەلایە دوای ئەوە دێت کە عەلیڕەزا بەیات سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران چاوی بە عەبدولعەزیز بن سعود وەزیری ناوخۆی سعوودیە کەوت.
پێشتریش جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران گوتبووی هەڵوێستەکانی مەلایەکە کەسین و هیچ پێوەندییەکیان بە هەڵوێستی حکوومەتی ئێران نییە.
دوێنێ چوارشەممە راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتبووی، سعوودیه وه‌ك هه‌ڵوێستێك، پێدانی ڤیزه به ئێرانییه‌كانی راگرتووه.
سەرەتای ئەم هەفتەیە مه‌لایه‌كی ناسراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات نزیكه و به‌رپرسی قه‌رارگه‌ی ئیمام ره‌زایه، سه‌رۆكایه‌تیی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ده‌كات، له‌لایه‌ن پۆلیسی سعوودیه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا بێڕێزیی به سعوودیه كردبوو و قسه‌ی زۆر توندی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه كرد.
غولامڕه‌زا قاسمیان وا دیاره به‌مه‌به‌ستی زیاره‌ت چووه‌ته مه‌كه و مه‌دینه و له‌وێ باسی دۆخی شاره مه‌زه‌وییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و هه‌ڵیسه‌نگاندوون. ئه‌و له گرته ڤیدیۆكه‌یدا داوا له خه‌ڵك ده‌كات له‌مه‌ودوا سه‌ردانی ئه‌نتاڵیا و شاره گه‌شتیارییه‌كانی توركیا نه‌كه‌ن، چونكه ئێسته له سعوودیه هه‌موو شتێك ده‌ست ده‌كه‌وێت و بنه‌ماڵه‌ی سعوودی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می ''به‌نی ئومه‌ییه''یان زیندوو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و وتبووی مه‌كه و مه‌دینه پڕ بووه له قومارخانه و شوێنی له‌شفرۆشی و ئه‌وه‌ی له سعوودیه روو ده‌دات، به پلان و به‌رنامه ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت رێگه به زیاره‌تكاران نادرێ رێساكانی زیاره‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له سعوودیه روو ده‌دات، گه‌یشتنه به لووتكه‌ی به‌دڕه‌وشتی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش زه‌وینه خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌عبه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه كه ئیمام مه‌هدییه، خواوه‌ند زووتر له كاتی خۆی مه‌هدی ره‌وانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و به‌دڕه‌وشتییه بهێنێت.