جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی عێراق و دەڵێت، ” بەغداد بەردەوام بێت كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت”.
ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكیدا رایگەیاند، بەغداد بەردەوام بێت لە دروستكردنی كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت.
راشیگەیاند، لە رابردوودا كۆبوونەوەیەكی داخراو لە بەغداد كراوە و پێمان راگەیاندن كە ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوامبێت و ناكرێت خەڵك برسی بكرێن.