پێشەوا هەورامانی: مەسرور بارزانی سەرشۆڕی قبوڵ ناكات، كێ زەلیلی قبوڵە با هەر لەو زومرەیە بێت
  2025-05-28       345       

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كێشەكانمان چارە دەبن و هەر حەق سەردەكەوێت و دەشڵێت، كوردستان و گەلەكەی داهاتویەكی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی.

ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، ئەمشەو چوارشەممە، لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"کێشەکانمان چارە دەبن، هەر حەق سەردەکەوێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نە خۆی و نە پێش خۆی و نە پێشتریش، نە سەر شۆڕی قبوڵکردوە و نە لە ئایندەش دەیکات، ئیتر کێ زەلیلی قبوڵە با هەر لەو زومرەیە بێت و ناوی هەر لەناو سەرشۆڕان بارزبێت."

وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتویەتی"کوردستان و گەلەکەی داهاتویەکی پرشنگدار چاوەڕوانییەتی. ئەوانەشی سەنگەری بەرگری و مافی گەلی خۆیان بەردەدەن نەفرەتی مێژو چاوەڕێیان دەکات."

ئاماژەی بەوەشداوە "شەست ساڵە برسیکردن و قڕکردن وەکو قێزەونترین ڕێگا بەکاردێت ئەنجامەکەشی یەک شت بوە، گەلی کوردستان سەربەرزترو بەهێزتر بوە."

ئەو قسانەی پێشەوا هەورامانی دوای ئەوە دێن كە ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێكدا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێم پشكی خۆی لە بودجەی سێ ساڵیی عێراق، بە زیادەوە وەرگرتوەو بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵیش چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە ناردنی موچە بۆ هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×