دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دانیشتنی یەکەمی بۆ سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەستنیشانکرد و بڕیاره 6ی مانگی داهاتو كۆببێته‌وه.
ئاوێنە: عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی سه‌ركه‌وتوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، "پاش ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە لە دادگای باڵای ئیتیحادی بە ژمارە (88/ئیتیحادی/2025) داوامان لەسەر پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، دادگای باڵای ئیتیحادی ڕۆژی 6ی 7ی 2025ی وەک ڕۆژی دانیشتنی یەکەمی دادگا بۆ دادبینی داواکە دەستنیشانکرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە سکاڵاکەیدا داوایکردوە دادگا بڕیاربدات بە "هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕاسپاردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا، وەرگرتنەوەی هەمو ئەو ئیمتیازە ماددیانەی کە (97) پەرلەمانتار لە ماوەی ڕابردودا وەریانگرتوە لەبەرئەوەی هیچ کارێکیان نەکردوە".
ماوه‌ی شه‌ش مانگه 97 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كاره‌كانیانی ده‌ستپێنه‌كردوه و مانگانه‌ش هه‌ر په‌رله‌مانتارێك هه‌شت ملیۆن و 200 هه‌زار دینار موچه‌ی وه‌رگرتوه.
له دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان كه سێ كورسی به‌ده‌ستهێنا بڕیاریدا نه‌چێته په‌رله‌مانی كوردستان و ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنه‌كه پێشوه‌خت دیزاین كراوه"، به‌ڵام دواتر یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ناوی هێرۆ عه‌تار به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سوێندخواردنی كرد و جیابونه‌وه‌ی له فراكسیۆنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
عومەر گوڵپی ده‌ڵێت، "پێمانوایە ئەنجامەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێک دیزاینکران کە پەرلەمان نەوەک ناتوانێت نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکات و ببێتە مەرجەعی باڵا‌و پارێزەری خەڵک و کیانی هەرێمی کوردستان و چاو‌دێر بەسەر حکومەتەوە، تەنانەت توانای ئەوەی نییە کۆبونەوەی یەکەمی ئاسایی خۆی بەڕێوەبەرێت و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت بۆیە پەرلەمانی لەوجۆرە شایستەی خەڵکی کوردستان نییە".