شەپۆلی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
  2025-05-27       329       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور لە ئێوارە و شەودا ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

ئەوەشی وتووە: لە ئەنجامى شەپۆلى خۆڵبارین لە کاتەکانى شەوى چوارشەممە بۆسەر ناوەڕاستى عێراق ئەگەرى هاتنى بەشێک لەم تۆزوخۆڵە هەیه بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

سۆران: 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×