روسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا سەبارەت بەئێران: چەند ملیمەترێک لەکارەساتێکەوە دوورین
  2025-06-18       3473       

بەرپرسانی روسیا یەک لە دوای یەک لێدوانیان سەبارەت بەشەڕی ئێران و ئیسرائیل راگەیاندو هۆشدارییان دا بەئەمەریکا کە دەستوەردانی لەشەڕەکەدا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نائارامتر دەکات، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند "بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژانەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران چەند ملیمەترێک لەکارەساتێکەوە دوورین".
 

ئاوێنە: لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ شەڕی ئیسرائیل و ئێران دەکات، چەند کاربەدەستێکی روسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوان‌و هۆشدارییان دا بەئەمەریکا سەبارەت بەمەترسییەکانی ئەم رووداوە.

 

سێرگی ناریشکین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا (SVR) رایگەیاند "بارودۆخی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لەئێستادا مەترسیدارەو پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەم شەڕە بهێنرێت".


جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، سێرگی ڕیابکۆڤ رەخنەی لەدەستوەردانی ئەمەریکا گرت‌و رایگەیاند "ئەمریکا هاوکاری ڕاستەوخۆی سەربازی ئیسرائیل دەکات، ئەمەش دەتوانێت دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی ڕیشەیی تێکبدات‌و نائارامتری بکات".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس، ڕیابکۆڤ ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا هۆشداری داوە لەوەی ئەمریکا پشتیوانی سەربازی بۆ ئیسرائیل بکات.

 

هەروەها ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژانەی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران چەند ملیمەترێک لە کارەساتێکەوە دوورین".

زۆرترین بینراو
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×