وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئەردۆغان ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە لە سەركوتكردنی ئازادی و مافی هاوڵاتیانی
  2025-06-18       628       

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كە خۆی ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە لە سەركەوتكردنی ئازادی و مافی هاوڵاتیانی، كەچی بەردەوامە لە لێدوانە توندەكانی بەرامبەر بە ئیسرائیل و سەرۆك وەزیرانەكەی.

ئاوێنە: گیدۆن سائر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، نوسیویەتی: ئەردۆغان كە خۆی بە سوڵتان دەزانێت، بەردەوامە لە گوتارە ئاگرینەكانی و دنەدان لەدژی ئیسرائیل و سەرۆك وەزیرانەكەی.

وتوشیەتی، ئەردۆغان خۆی ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە لە سەركوتكردنی ئازادییەكان و مافی هاوڵاتیانی و دژایەتی ئۆپۆزسیۆن، كەچی جورئەت دەكات وانەی ئەخلاقی فێری ئەوانی تر بكات.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سەیرەكە لەوەدایە كەسێك كە خواستە داگیركارییەكانی ناشارێتەوەو هێرشی كردوە سەر باكوری سوریا و باكوری قوبرسی بە نایاسایی داگیركردوە، كەچی بەناوی یاساو ئەخلاقەوە قسەدەكات.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوشیەتی، كەمێك هوشیاریی كەسی بەهیچ شێوەیەك خراپ نییە.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێن كە ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە مێژە ئەدۆلف هیتلەری تێپەڕاندوە، لە روی ئەو تاوانە كۆمەڵكوژیانەی ئەنجامیان دەدات.

زۆرترین بینراو
ئێران: بەفڕۆکەی بێفڕۆکەمان ئاگر لەبارەگای گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لەگۆیژەو ئەزمڕ بەردرا
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
وەزیری دارایی عێراق: هەرێم 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان نا، من موچەی فەرمانبەران دەنێرم
سەرۆکی لوبنان سێ مەرج بۆ چەکدانانى حزبوڵا دیاری دەکات
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕێگە بە ترەمپ دەدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا دژ بە ئێران بەکاربهێنێت
یانزە شەو لەژێر ئاگردا؛ ئەمریکا ناوەندە سەربازییەکانی ئێران دەپێکێت و تاران بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەخاتە گەڕ
تره‌مپ بۆ‌ ئێران: یه‌ك كه‌شتی بكه‌نه‌ ئامانج، پردێك یان وێستگه‌یه‌كی كاره‌باتان له‌ناوده‌به‌ین
سیامەند موعینی: گۆڕینی ڕژێمی ئێران ئامانجێکی ستراتیژییە و لێکتێگەیشتنی نهێنیمان لەگەڵ تاران نییە
وتەبێژی حکومەت: عەلی زەیدی سبەینێ سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجامدەدات
كۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی جه‌خت لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×