ترەمپ: ئەگەر رژێمی ئێران نەتوانێت ئێران مەزن بكاتەوە، بۆچی نەگۆڕدرێت
  2025-06-23       207       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر رژێمی ئێستای ئێران نەتوانێت ئێران مەزن بكاتەوە، بۆچی نەگۆڕدرێت.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كەمێك لەمەوبەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، "ئەو زیانانەی بەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران كەوتون، بێشومارن"، گورزەكان بەهێزو دەقیق بون، سوپاكەمان توانایەكی لەرادەبەردەی نیشاندا.

ترەمپ وتوشیەتی، لەڕوی سیاسییەوە بەكارهێنانی دەستەواژەی "گۆڕینی رژێم" دروست نییە، بەڵام ئەگەر رژێمی ئێستا ئێران نەتوانێت ئێران مەزن بكاتەوە، بۆچی نەگۆڕدرێت؟ با ئێران مەزن بكەینەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×