كۆریاى باكور لەسەر هێرشکردنەسەر ئێران هاته‌ده‌نگ
  2025-06-23       321       

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور ڕایگەیاند، کۆریای باکور بەتوندی ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات‌و بەپێشێلکردنی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان وەسفیکرد.

ئاوێنە: وتەبێژی کۆریای باکور لەڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاندوه‌، "ئیسرائیل هۆکاری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

ئاژانسی هەواڵی کۆریا بەپشتبەستن بەوەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور دەڵێت، "ئەمریکا بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری قۆستەوە".

بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ئێران کە بریتین لەفۆردۆ، نەتەنزو ئەسفەهان کردو تێیدا هەرسێ وێستگەکەی لەناوبرد.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×