ئەفغانییەکان لە ئێران دەردەکرێن و دەستبەسەر موڵکەکانیشیاندا دەگیرێت
  2025-06-27       1273       

بڕیاری دەرکردنی ئەفغانییەکان لە ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە گوێرەی بڕیارەکە، هەر ماڵ و موڵکێک بە ناوی ئەفغانییەکانی نیشتەجێ ئێران بووبێت لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا دەگیریت و سەرجەمیان هەڵدەوەشێنرێنەوە.

ئاوێنە: ئەحمەد عەلی گودەرزی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری پۆلیسی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بڕیاری دەرکردنی ئەفغانییەکانی نیشتەجێی ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمە خواستی خەڵکی ئێرانە.

پێشتریش ئەسکەندەر موئمنی، وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاندبوو، لە کابینەی مەسعود پزیشکیان بەرنامەی تایبەتیان بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو کۆچبەرە ئەفغانییانە هەیە کە ڕوویان لە ئێران کردووە.

موئمنی وتیشی، لەژێر ناوی پڕۆژەی “ڕێکخستنی هاوڵاتییانی بیانی” حکومەت دەست بە دەرکردنی سەرجەم ئەو کۆچبەرە ئەفغانیانە دەکات، کە ڕوویان لە ناوچەکانی ئێران کردووە.

وەزیری ناوخۆی ئێران کۆچبەرانی ئەفغانی بەهۆکاری بێکاری خەڵکی ئێران ناوبرد و وتى: با ئەو کارە قورسەی لیرە دەیکەن لە وڵاتی خۆیان بیکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ئێران، نزیکەی پێنج ملیۆن ئەفغانی لە ئێران دەژین.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×