سزایەکی ئەمریكا مووچەی 1300 فەرمانبەری عێراقی دوادەخات
  2025-11-15       747       

روانگەی (ئیكۆ)ی عێراق رایگەیاند،  سزای ئەمریكا بووەتە هۆی دواكەوتنی مووچەی 1300 فەرمانبەری عێراقی لە كۆمپانیایەكی روسی.

 

ئاوێنە: لە بەیاننامەیەكدا روانگەی (ئیكۆ)ی عێراق ئاشکرایکردووە، ماوەی شەش هەفتەیە مووچەی نزیكەی 1300 فەرمانبەری عێراقی لە كۆمپانیای (لوك ئۆیڵ)ی روسی دواكەوتووە، ئەمەش بەهۆی سزاكانی ئەمریكا دژ بەو كۆمپانیایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆمپانیا روسییەكە لە كێڵگەی نەوتی خۆرئاوای قورنە-2 كاردەكات، فەرمانبەرەكانی راهاتوون لەسەر ئەوەی مانگانە لەنێوان رۆژانی 22 تا 25ی مانگ مووچەكانیان لەرێگەی بانكەكانی (بەغداد- ئەهلی)یەوە وەربگرن، بەڵام ئەمجارە "حەواڵەی" بانكییان بۆ نەكراوە. 

روانگەکە دەشڵێت "بەدواداچوونمان كرد بۆ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە، بەڵام كۆمپانیا روسییەكە تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە".
 

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: ده‌ستمان به‌ هه‌ڵمه‌تی "گۆشه‌گیركردنی ئابوریی" ئێران كرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×