مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ كرانه سه‌ر خێزانه ئاواره كورده‌كان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌رێ كانی و ده‌شڵێت، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت كه تێوه‌گلانی له‌و ده‌ستدرێژییانه‌دا بسه‌لمێنرێت.
ئاوێنه: مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی"ئێمە سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییه دەکەین کە کرایە سەر خێزانە ئاوارە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرێ کانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە تێگەیشتنمان بۆ كاردانه‌وه توڕەکانی شەقامی کوردی بەرامبەر بەم دەستدرێژییە هەیە، لە هەمان کاتدا داوا لە گه‌له‌كه‌مان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن، خۆیان نەدەنە دەست هیچ کارێکی نابه‌رپرسیارانه‌و دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکانمان بپارێزن."
مه‌زڵوم عه‌بدی وتوشیه‌تی "جەخت دەکەینەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاواره مه‌ده‌نییه گه‌ڕاوه‌كان و لێپرسینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هەر کەسێک ده‌كرێت کە تێوەگلانی لەم دەستدرێژییانەدا بسەلمێندرێت، بە جۆرێک کە مافی هەموان مسۆگەر بکرێت و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزێت."