شێخ ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دینوکراتی کوردستان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوەو دەڵێت "یەکێتی وەزنی بێفەڕی لەخۆی بەستووە".
ئاوێنە: دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "تا پارتی دان بەهاوپەیمانی یەکێتیو نەوەی نوێدا نەنێت، لەگەڵیان کۆنابینەوە"، شێخ ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دینوکراتی کوردستان لەپۆستێکدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوەو دەڵێت "پارتی سەنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەناسێت و ڕێزی لێ ئەگرێت. بەڵام سەیرە کە یەکێتی وەزنی بێفەڕ لەخۆی دەبەستێت بە بێ ئەوەی کە بیر بکاتە وە کە ئایا: نوقومبون بەقورساییەوە لە کام دەریای دونیادا خۆشە؟ یەکێتی کوڕی ماڵە، ماڵە زۆر گەورەکەی کوردایەتی. پارتی و یەکێتیش بە ئەمری مێژو، ئەبێت یەک بین.".