بهلیغ ئەبو کەلەل، سهرۆكی دهزگای جێبهجێكردن له دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق فەرمانێکی بەپەلەی دهركرد بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە ڕێگەی بریکارەکانەوە لە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان تا ئهو كاتهی رێكارهكانی تایبهت به جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی سەلماندنی ئەلیکترۆنی و پشکنینی ئەمنی تەواو دەکرێن.
ئاوێنه: دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق، ئێوارهی ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێكدا وتی، بهلیغ ئهبو كهلهل، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار له دەستەكهیان، فهرمانێكی بهپهلهی دهركردوه بۆ ڕاگرتنی کاتیی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە ڕێگەی بریکارەکان و خاڵەکانی فرۆشتن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و سنوردارکردنی بە تەنها لە ڕێگەی مەڵبەندە سەرەکییەکانی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانەوە، تا ئەو کاتەی ڕێکارهكانی تایبەت بە جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی سەلماندنی ئەلیکترۆنی و پشکنینی ئەمنی تەواودەکرێن.
سەرۆکی دەزگای جێبەجێکار له دهستهكه جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دەستەکە چەندین سکاڵا و ئاماژهی تۆمار کردوە پەیوەندیدار بە تۆمارکردنی سیمکارت بە ناوی هاوڵاتییانەوە بەبێ ئاگاداری یان ڕەزامەندیی خۆیان، كه دهكرێت له ئهنجامی ئهمهوه زیانی یاسایی و دارایی و کۆمەڵایی بهر مافی بەشداربوان بكهوێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانج لەم ڕێکارە سنوردارکردنی دەستگەیشتنی هاوڵاتییان نییە بە خزمەتگوزارییەکان، بەڵکو ئامانجی دەستەبەرکردنی ئەوەیە کە تەواوی پڕۆسەکانی فرۆشتن و تۆمارکردنی سیمکارت بەپێی ڕێكاره یاسایی و تهكنیكییهكان ئەنجام بدرێن، بە شێوازێک کە ڕێگری لە حاڵەتەکانی ساختهكاری، دزینی کەسایەتی و بەکارهێنانی خراپی سیمکارتەکان بکات.
ئەبو کەلەل جهختیشی كردهوه کە دەستەکە بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی سەلماندنی ئەلیکترۆنی، بە جۆرێک کە ڕێکخستنەوەی پڕۆسەکانی فرۆشتن بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی ئاسایش و متمانە دەستەبەر بکات.
داواشی لە تەواوی هاوڵاتییان کرد ڕێگە بە هیچ لایەنێک نەدەن سیمکارت بە ناویانەوە لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان تۆمار بکات و زانیاری بدەن لەسەر هەر حاڵەتێک کە گومانی لێ دەکرێت زانیارییە کەسییەکانیان بە خراپی بەکارهێنرابێت، لەگەڵ دوپاتکردنەوەی پابەندبونی دەستەکە بە جێبەجێکردنی یاسا و بەهێزکردنی ئاسایشی کەرتی پەیوەندییەکان.