ئەمجەد پەناهی: کۆماری ئیسلامی ئێران بارەگاكانی کۆمەڵەی لە دوڵی ئاڵانە کردە ئامانج
  2026-08-11       164       

کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی تر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردە ئامانج و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی مووشەکباران کرد.

ئاوێنە: ​ئەمجەد حسێن پەناهی، فەرماندەی سەربازیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ کاتژمێر 1:20ی پاشنیوەڕۆ، سوپای ئێران بە توندی دەستڕێژی موشکیی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە دوڵی ئاڵانە. پەناهی ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای قورسی و توندیی هێرشەکە، هێزەکانی کۆمەڵە بەهۆی ئامادەباشی و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزییەوە توانیویانە لە زیانی گیانی بەدوور بن، و تا ئێستاش هیچ ئامارێکی فەرمی لەسەر قوربانییان ڕانەگەیەنراوە.

​ئەم هێرشە نوێیە درێژەپێدەری زنجیرە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ سەر بنکە و ئۆردوگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.

​بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵە کە لە لایەن فەرماندە سەربازییەکەیانەوە خراوەتەڕوو، لە دەستپێکی پەرەسەندنی ململانێکان و شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە، گوشار و هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو هەڵکشاون، بە شێوازێک کە تەنها بۆ سەر بارەگاکانی کۆمەڵە، زیاتر لە 102 مووشەک و درۆنی بێفڕۆکەوان بەکار هێنراون.

​تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمییان لەسەر ئەم پێشێلکارییە نوێیە ڕانەگەیاندووە، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنی و شاخاوییەکانی هەرێم لە لایەن تارانەوە ڕوو لە زیاتربوونە.

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
حوسییەکان هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سعودیە ڕادەگەیەنن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×