ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لیژنه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات كه به‌قسه‌ی ئه‌و تێیدا باس له چه‌ند بابه‌تێك كراوه له‌وانه، لابردنی سفری سه‌ر دیناری عێراقی و گۆڕینی نرخی دۆلار. ده‌شڵێت، به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌سیكۆدا رێككه‌وتون.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق میوانداری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كرد‌و به ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق كۆبونه‌وه‌و تێیدا تاوتوێی پلان و سیاسه‌ته دارایی و ئابورییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانیان كردوه.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، تێیدا باس له‌وه كراوه كه حكومه‌تی عێراق به‌ره‌و به‌تایبه‌تیكردن ده‌ڕوات.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتوشیه‌تی، پرۆژەی لابردنی سفری سەر دیناری عیراقی لەدەسەڵاتی نەختینەییە و بیر لەلابردنی دەکەنەوەو مەبەست لێی شەڕه لەدژی گەندەڵی و پلانێکی گرنگی لەپشتە.
هه‌روه‌ها به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، باسیش له‌وه كراوه كه لەگەڵ هەرێم رێکەوتون لەسەر ئەسیکۆداو دەبێت تەواوی خاڵە سنورییە نافەرمییەکان دابخرێن.
وه‌ك ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید باسی لێوه كردوه، پاڵپشتی بۆ زۆرێك له خزمەتگوزارییه‌كان کەمدەکرێتەوە وەک کارەباو خزمەتگوزاری تەندروستی "بەڵام ناهێڵن هەژارەکان زیانمەند بن."
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌پێی قسه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كه، باس له‌وه كراوه كه "یاسای بوجە لە بوجەی بنودەوە دەگۆڕێت بۆ بوجەی جێبەجێکردن و پرۆگرام لەمساڵدا دو پارێزگا‌و دو سێکتەرو ووەزارەتێک بوجەکەیان بەشێوەی بوجەی جێبەجێکردن و پرۆگرام دەبێت."
وتوشیه‌تی "بەنیاز هەن هەڵبژاردنی پارێزگاکان دوابخەن تا هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی فیدراڵ."
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌قسه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید باس له "گۆڕینی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار" و "لابردنی بەخشینی گومرگی لەسەر کاڵاکان كراوه کە بۆ هەندێ دامەزراوە کراوە."