“یاسای خانەنشینی هەموار دەکرێتەوە”
  2026-08-11     

لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ هەمواركردنەوەی یاسای خانەنیشنی کۆدەکرێتەوە و لە ئەگەری پەسەندکردنی پرۆژەکەشدا، تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە بە 63 ساڵ.

ئاوێنە: ئیبتسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان بەرەو هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەچێت، ئەویش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی خانەنشینان و چاککردنی ئەو مادانەی کە مافەکانیان رێکدەخەن.

ئەوەشی خستەڕوو کە چەند رۆژێكە واژۆ لەلایەن پەرلەمانتارانەوە کۆکراوەتەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

روونیشی کردووەتەوە، ئەم جوڵەیە بە ئامانجی پێداچونەوەیە بە ژمارەیەک لە مادەکانی یاساکەدا بە شێوازێک کە خزمەت بە توێژی خانەنشینان بکات.

ئیبتیسام هیلالی راشیگەیاند، لە دیارترین ئەو پێشنیازانەی کاری لەسەر دەکەن، هەموارکردنەوەی تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونە بۆ ئەوەی بێتە 63 ساڵ لەبری 60 ساڵ، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر کاری پێ دەکرا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، مادەی دیکەش لە یاسای خانەنشینیدا هەن کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتارانەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی کردەوە، هەموارکردنەوەی یاساکە دەبێت بارودۆخ و پێداویستییەکانی خانەنشینان رەچاو دەکات و دەستکارییەکان دادپەروەرانە بن و ئەنجومەنی نوێنەران کار لەسەر لێکۆڵینەوە لەو مادانە دەکات کە پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە تاوەکو بەرژەوەندیی خانەنشینان بەدیبهێنێت و مافەکانیان بپارێزێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×