مەترسییەکی گەورە لە ژێر خاکدا؛ زیاتر لە ٤٦ هەزار مین لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان ئاشکرا دەکرێت
  2026-08-14       187       

دەسەڵاتدارانی تورکیا تا ئێستا ٤٦ هەزار و ٤٩٠ مینی نەتەقیویان لە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ دەستنیشان کردووە؛ کە پارێزگایەکی زۆرینە کوردنشینی باکووری کوردستانە و لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە لەو ناوچانەدا بەردەوامە کە پێشتر بەڕووی هاووڵاتییاندا داخرابوون.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی دەنگوباسی «دەمیرئۆرێن»، پارێزگای جۆلەمێرگ خاوەنی ٥٤.١ ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەوی چێنراو بە مین و ناوچەی گوماناوی بە بوونی تەقەمەنی نەتەقیوەیە.

پرۆسەی هەڵگرتنەوە و پاککردنەوەی مینەکان لەلایەن «ناوەندی نیشتمانی بۆ چالاکییەکانی مین لە تورکیا» (MAFAM) سەرپەرشتی دەکرێت، کە لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە کارەکانی لە ناوچەکە کردووە و فەرماندەیی گشتیی جەندرمەش بە دابینکردنی هێز بەشداریی لە پڕۆسەکەدا دەکات.

تیمە پەیوەندیدارەکان، دوای باشتربوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، دەستیان بە کێوماڵ و پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان کردووە و تەواوی ئەو مینانەی دەدۆزرێنەوە لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی پلان بۆ داڕێژراودا پووچەڵ دەکرێنەوە.

رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و تێکەڵکردنەوەی زۆرینەی ئەندامەکانی لەخۆدەگرێت؛ ئەمەش بە بەرجەستەترین هەنگاوی دەستپێشخەریی ئاشتی دادەنرێت کە دوای ئەوە هات عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە شوباتی ٢٠٢٥ داوای لە گرووپەکە کرد چەک دابنێن و هەڵبوەشێنەوە. پەکەکە لە ئایاری ٢٠٢٥ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و دواتر دەستی بە دانانی چەک کرد، بەڵام یاساکە چارەسەری داواکارییە فراوانەکانی کورد بۆ مافە سیاسی و کولتوورییەکان یان دۆخی یاسایی ئۆجەلان ناکات.

ئەو زەوییانەی پڕۆسەی پاککردنەوەیان تێدا تەواو دەبێت، دوای پشکنینی وردی سەلامەتی، ڕادەستی خەڵک دەکرێنەوە و بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێنەوە. بەرپرسانی ناوچەکەش پێشبینی دەکەن ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و چالاکییە ئابوورییەکانی دیکە لە گوندە زیانلێکەوتووەکاندا.

ئیبراهیم تاشیاپان، پارێزگاری جۆلەمێرگ ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆسەی پاککردنەوەی لە قەزای چەلێ (چوکورجا) بەسەرکردەوە و لەلایەن بەرپرسانی سەرپەرشتیارەوە زانیاری و وردەکاریی کارەکانی پێدرا.

تاشیاپان ڕایگەیاند ئەم کارانە دەرفەت بە دانیشتووانی ناوچەکە دەدات دووبارە بە سەلامەتی زەوییەکانیان بەکاربهێننەوە و وتی: «ئێمە بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ و سەلامەت ناوچە مینڕێژکراوەکان پاک دەکەینەوە و دەیانکەینەوە. ئەمەش ڕێگە بە هاووڵاتییانمان دەدات بە سەلامەتی لەسەر زەوی و گوندەکانی خۆیان دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە.»

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×