شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی سارد و بارانی بەخوڕ ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما دابەزن
  2026-08-14       216       

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بگرێتەوە.

ئاوێنە: ​ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی دروستبوونی بارستە هەوایەکی سارد لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوای دەریای ناوەڕاستەوە، لەم چەند ڕۆژەدا زۆرینەی ناوچەکانی تورکیا و باکووری ڕۆژئاوای سووریا رووبەڕووی بارانی بەخوڕ، هەورەبروسکە و مەترسی دروستبوونی لافاو دەبنەوە.

​کاریگەرییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق:

​کاتی گەیشتن: شەپۆلەکە لە ڕۆژی سێشەممە (١٨ی ئاب) دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

​دابەزینی پلەکانی گەرما: پلەکانی گەرما لەنێوان ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

​ماوەی کاریگەری: پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا ٢٠ی ئاب بەردەوام ببن.

​لەلایەکی ترەوە، پسپۆڕانی کەشناسی پێشبینی دەکەن کە وەرزی پایزی ئەمساڵ پێشوەختە دەستپێبکات و بڕێکی باش و پێویست باران ببارێت.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×