كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانهوهی چهمچهماڵ رایگهیاند، بههۆی "تەقەکردن بەمەبەستی بەخەبەرهێنانی خەڵک" لهكاتی بومهلهرزهكهی بهرهبهیانی ئهمڕۆی چهمچهماڵ، ژنێک برینداربوە و 10 کەسی تریش توشی شۆکی دەرونی بون.
ئاوێنه: کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەمچەماڵ زیانی گیانی نەبوە، بەڵام زیانی ماددیی بچوکی لێکەوتوەتەوە.
وتوشیهتی، پاش ڕوداوەکە، هەندێک لە هاوڵاتیان بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەستیان بە تەقەکردن کردوە، کە بەو هۆیەوە ژنێکی تەمەن 61 ساڵ بە گولـلە بریندار بوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، 10 کەسی دیكەش بەهۆی "شۆکی دەرونی"یەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە و دوای چارەسەر نێردراونەتەوە ماڵەوە.
کۆمسیۆنەکە داوای لە هاوڵاتیان كردوه لە کاتی کارەساتە سروشتییەکاندا تەنها پەنا بۆ ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ببەن و بە هەمو شێوەیەک لە تەقەکردن دور بکەونەوە، چونکە کارەساتی سروشتی بە تەقە ڕێگری لێ ناکرێت و تەنها دەبێتە هۆی زیانی زیاتر.