پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و ئەگەری خۆڵبارین هەیە
  2026-08-13       150       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی پلەکانی گەرما و ئاراستەی با کردووە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت بە خێرایی 10 تا 20 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا. مەودای بینین لە نێوان 8 تا 10 کیلومەتردا جێگیر دەبێت. پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، تەنیا لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی سبەی هەینی، کەشناسی ڕایگەیاندووە ئاسمان بە ساماڵی و پەڵە هەور دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینین کەمێک کەمدەبێتەوە بۆ 6 تا 8 کیلومەتر. پلەکانی گەرمای سبەی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی هەولێر: 42 پلەی سیلیزی دهۆک: 42 پلەی سیلیزی زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×