٣٧ تەرمی پێشمەرگە دۆزرایەوە
  2026-08-12       240       

کۆی گشتی ٣٧ تەرم لە ناوچەکانی هەرماتی ١ و هەرماتی ۲ لە پارێزگای مووسڵ، هەروەها لە ناوچەی حەویجە دۆزرانەوە. بەپێی وتەی بەرپرسانی پزیشکی دادوەری، سەرەڕای ئاماژەی شایەتحاڵەکان بۆ ناسنامەی تەرمەکان، پشتڕاستکردنەوەیان پێویستی بە جێبەجێکردنی رێکارە زانستییەکان هەیە.

ئاوێنە: دکتۆر یاسین کەریم، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە ناوچەی حەویجە ۱۷ تەرم و لە ناوچەی هەرماتی نزیکەی ۲۰ تەرم دۆزراونەتەوە. سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەرچی شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە تەرمەکان هی هێزەکانی پێشمەرگەن، بەڵام بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) ناکرێت بە فەرمی ئەو زانیارییە پشتڕاست بكرێتەوە.

دکتۆر یاسین سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پشکنینەکان روونیکردەوە کە ئەنجامدانی پشکنینی DNA تێچوویەکی دارایی بەرزی دەوێت و پێویستە حکومەتی عێراق تەمویلی باری دارایی پرۆسەکە بگرێتە ئەستۆ. هاوکات جەختیشی کردەوە کە وەک لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ بەکارهێنانی ڕێگەی دیکەی گونجاو بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی تەرمەکان و پێناسەکردنیان.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×