یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات: تۆڵە لەو کەسانە دەکەینەوە کە دەستیان لە شەهیدکردنی گەریلاکاندا هەبووە
  2026-08-12       185       

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سەربازیی پژاک، کوشتنی کەسێکی بە تۆمەتی "خەیانەت و هاوکاری دوژمن" ڕاگەیاند و هۆشدارییەکی توندیش دەداتە ئەو کەسانەی لە ڕیزەکانی سوپای پاسداران دژایەتیی گەریلا دەکەن، جەختیش دەکاتەوە کە "تۆڵە لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەینەوە کە هاوکاریی دوژمن دەکەن".

ئاوێنە: ​فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، دوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی ئەم دواییەی هێزە تایبەتەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی مەهاباد، کە بووە هۆی شەهیدبوونی چوار گەریلا، بۆیان دەرکەوتووە که "کەسانێکی بەکرێگیراوی ناوخۆیی" هۆکاری سەرەکیی ئەو ڕووداوە بوون.

​یەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی وەک گروپی بەکرێگیراو هاوکاریی سوپای پاسداران دەکەن، گورز لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەوەشێنن. لەو چوارچێوەیەشدا ڕایگەیاندووە، "وەک تۆڵەی شەهیدانی مەهاباد، بەکرێگیراوێک بە ناوی (عومەر دێهقان) کە دەستی لەو ئۆپەراسیۆنەدا هەبووە، لەلایەن هێزەکانمانەوە سزا دراوە".

​هەروەها دەشڵێت، "لەم ڕووداوەدا نەک هەر ئەو، بەڵکو چەند بەکرێگیراوێکی دیکە کە هاوکاریی دوژمنیان کردووە دەستنیشان کراون و لە کاتی گونجاودا لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت".

​هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، فەرماندەیی یەرەکە هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی هاوکاریی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران دەکەن یان لە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و گەندەڵی کۆمەڵایەتیدا تێوەگلاون، کە "بە دڵنیاییەوە ڕووبەڕوی سزا دەبنەوە".

​لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، یەرەکە بانگەوازێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کردووە کە چەکی حکومەتی ئێرانیان هەڵگرتووە، داوای لێکردوون "دەستبەرداری چەکی دوژمن بن و بگەڕێنەوە ناو ڕیزەکانی گەلەکەیان بۆ ئەوەی بە سەربەرزی بژین".

​ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە فەرماندەیی یەرەکە ڕایگەیاند، دوو ڕۆژ پێشتر لە گوندی "گاگێش"ی سەر بە مەهاباد، کەسێکی بەکرێگیراویان بە ناوی (عومەر دێهقان) سزا داوە، کە ماوەی ساڵێک بووە هاوکاریی ڕێژیمی ئێرانی کردووە و دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی چوار گەریلا، و جەختی لەوەش کردەوە کە لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێکی دیکە کە دەستی لەو ڕووداوەدا هەبووبێت بەردەوام دەبێت و سزای خۆیان وەردەگرن.

​کۆتایی مانگی (حوزەیران/6) یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە فەرمی شەهیدبوونی چوار گەریلای خۆی بە ناوەکانی (ئارژین گارزان، جیهان سیروان، باوەر جودی و شاهان گابار) لە ئەنجامی هێرش و پێکدادانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە نزیک مەهاباد پشتڕاست کردەوە.

​یەرەکە باسی لەوە کرد، ڕووداوەکە لە 28ـی (حوزەیران/6)ـی 2026 لە دەوروبەری شاری مەهاباد ڕوویدا. لەکاتێکدا کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی "هێڵی سێیەم"دا بوون و هیچ هێرشێکی پێشوەختیان نەکردبووە سەر هێزەکانی ئێران، بەڵکو کەوتوونەتە بەر هێرشی سوپای پاسداران.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×