کۆمپانیای فۆکس لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە سکاڵای یاساییان لەدادگای سلێمانی تۆمار کردووە لە دژی ئەو کەس، لایەن و پەیجانەی بوونەتە هۆی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و کۆمێنتی نەشیاو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانەوە.
ئاوێنە: دەقی راگەیاندراوەکەی کۆمپانیای فۆکس:
لە سۆنگەی باوەڕی نەگۆڕمان بە سەروەریی یاسا
کۆمپانیای فۆکس سکاڵای یاسایی لە دادگای سلێمانی تۆمارکرد لە دژی ئەو کەس، لایەن و پەیجانەی بوونەتە هۆی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست، و کۆمێنتی نەشیاو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانەوە، بەمەبەستی سزادان و وەرگرتنی مافی یاسایی کۆمپانیا.
ناوزڕاندن سزای یاسایی خۆی هەیە و دادگا شوێنی یەکلاکردنەوەی هەموو ناڕاستییەکان دەبێت.
تیمی پارێزەرانی کۆمپانیای فۆکس