سۆمۆ: رێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان به‌غدا هه‌رێم نوێكرایه‌وه‌
  2026-08-12       28       

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرایكرد، رێککەوتنی نه‌وتیی نێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت نوێکراوەتەوە و نوێکردنەوەکەش بۆ ساڵێکە.

ئاوێنه‌: عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ روداو وتی، رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نوێکراوەتەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، رێککەوتنە سێقۆڵییەکە بەپێی ماوەی رێککەوتنەکەی تورکیا درێژکراوەتەوە.

رۆژی 1ـی ئابی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی تورکیا رێککەوتنێکی نوێیان بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییاوە بۆ یەک ساڵ واژۆکرد. بەپێی رێککەوتنەکە، ئاستی هەناردە دەگاتە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×