پۆلیسی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر" له گیانله‌ده‌ستدانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ته‌رمی مامۆستایه‌ك له ماڵه‌كه‌یدا له گوندی ئه‌ڵمانی كه‌لار دۆزرایه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارکراینەوە لە بونی تەرمێک لەماڵێکدا لەگوندی ئەڵمانی قەزای کەلار، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و بەڵگەو تاوان و مەفرەزەی بەشی پۆلیسی کەلار چونە شوێنی ناوبراو."
وتوشیه‌تی "دەرکەوت هاوڵاتییەک کە پیشەی مامۆستا بوه بەناوی (شکار عه‌بدوڵا حەمید) لەدایکبوی 1984 لەماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە."
وه‌ك پۆلیس ئاماژه‌ی پێداوه، "بەپێی تێکچونی تەرمەکەی دەردەکەوێت ناوبراو ماوەیەکی زۆرە گیانیلەدەستداوە بەپێی ئەوەی بەتەنيا دەژی کەس پێی نەزانیوە."
پۆلیسی گه‌رمیان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوەو پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەو زانیاريیە لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراو."