وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن)دا بگیڕێت كه له ناوخۆی عێراقدا دروستكراون و ئاماده‌كرابوون، هاوكات چوار تۆمه‌تباریش له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی درۆنه‌كاندا ده‌ستگیر كراون.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیا بەوەدا ناوە كه به‌كارهێنانی ئه‌و درۆنانه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی و فرۆشتنه‌وه بووه، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ناكۆكی بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به مه‌رج و ڕێنماییه ئه‌منییه دیاریكراوه‌كان.
ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران له كاتێكدایه، له 21ی ته‌مووزی ڕابردوودا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی درۆنی له شاری به‌غدا دۆزییه‌وه و دەستی بەسەردا گرت، هاوكات كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به كارهێنانی كارگه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كران.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا دەست بەسەر ژمارەیەک درۆنی تردا گیراوه، كه ئاماده‌كرابوون بۆ ئاڕاسته‌كردن و هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌ندی پشتیوانی دیپلۆماسی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.