وەزیری دارایی: پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە
  2026-08-13       183       

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕێکارەکانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی دەستپێبکەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی نووسراوێک کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردران کە دەستبەجێ پرۆسەی پلە بەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەستپێبکەنەوە کە لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٦ـەوە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە ڕاگیرابوو.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پرۆسەکە سەرجەم پلەکانی (۱۰ بۆ ۱) دەگرێتەوە، بەجۆرێک پلە بەرزکردنەوەی پلەکانی ۱۰ تاكو ٤ لە دەسەڵاتی وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا دەبێت لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە و پلەکانی ۱ و ۲ و ۳ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕیاریان لێ دەدرێت.

وەزیری دارایی مۆڵەتی تا ڕێکەوتی ۱ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٦ دیاری کردووە بۆ تەواوکردنی سەرجەم مامەڵە و کارگێڕییەکانی تایبەت بەم بڕیارە، بەمەبەستی جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی چالاککردنەوەی سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران و دابینکردنی جیاوازیی مووچە و دەرماڵەکانی ڕابردوویان.

ئەمەش دەقی نووسراوەکە:

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×