ئەمڕۆ یەکەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی و کەلەپوورییەکان لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (زەڵم)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ کرایەوە.
ئاوێنە: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، کردنەوەی فێستیڤاڵەکە سەلمێنەری ئەوەیە كە خاکی هەڵەبجەو هەورامان و سنوورەکەمان ئەوەندە بەپیت و دەوڵەمەندە بە بەروبوومی جۆراوجۆر بە چەندین فێستیڤاڵی لەم شێوەیەش مافی خۆی پێنادرێت و بەشێکی کەم لە بەروبوومەکانی پیشان دەدرێت.
وتیشی: “دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، تۆڕی ڕێکخراوەکانی خورماڵ دەکەین بۆ ئەنجامدانی”.
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، دووپاتی دەكەینەوە کە ئەم فێستیڤاڵە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ جووتیاران و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی. هەمیشە هاوکار و پشتیوانی تەواوی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانمان دەبین بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.