وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاند، بڕیاریانداوه نرخی فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی كوالێتی نۆرماڵ له به‌نزینخانه‌كان بكرێته 750 دینار و جیاوازی نرخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین بكرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له فه‌رمانێكدا رایگه‌یاند، دوابەدوای کۆبونەوەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و ئاماژە بە کۆنوسی ئەم کۆبوونەوەیە و ڕاسپاردەکانی، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاریانداوه به پاڵپشتیکردنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ بە شێوازێک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکان بە 750 دینار بێت بۆ هەر لیترێک و جیاوازی ئەم نرخە و نرخی بازرگانی لەلایەن حکومەت دابین دەکرێت بەگوێرەی میکانیزمی ڕێککەوتو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هه‌روه‌ها بڕیاریش دراوه دابینکردنی بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزا‌کان و کۆمپانیاکانی دابینکەری بەنزین بێت بە ڕەچاوکردنی کوالێتی بەگوێرەی ڕێنماییەکان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچونییەوە کاری پێدەکرێت.