وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبونه‌وه‌دان. وه‌فده‌كه به‌رله ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته دوای ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان-یش كۆببنه‌وه. ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-یش ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی باكوری كوردستان و توركیا، له ئێستادا وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆبونه‌وه‌دان. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردولایه له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه.
وه‌فدی ئیمرالیی ده‌م پارتی کە لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و مەدحەت سنجار پێکهاتوه، پێش کۆبونەوەیان لەگەڵ ئه‌ردۆغان قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.
په‌روین بوڵدان ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆبونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەنجام دەدەن و وتی: لەسەر چەند بابەتێک قسە دەکەین و دوای کۆبونەوەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو ناوەڕۆکەکەی دەخەینەڕو، لە کۆبونەوەکەدا باس لە هەمو چاوەڕوانییەکان و ئەو کارانە دەکەین کە دەبێت ئەنجام بدرێن، بەپێی یاساکە دەچینە قۆناغێکی نوێوە و پێویستە پرۆسەکە بەپەلە بەڕێوەبچێت.
هه‌روه‌ها مەدحەت سنجاریش جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشتی ڕێگەیەکی درێژخایەنە و وتی: بۆ ئەوەی لەسەر ئەم ڕێگەیە بڕۆین، پێویستیمان بە یاسا هەیە، بە یاسای چوارچێوە، یەکەم هەنگاوی یاسایی نراوە، پێنیشارەکانی خۆمان دەخەینەڕو، هەروەها ڕوانگەی خۆمان سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەبێت دوای ئەم یاسایە بنرێن دیاری دەکەین.
سنجار هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سەبارەت بە بانگەوازی ئۆجه‌لان تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان نییە و وتی: هێشتا نەچوینەتە ئیمرالی، چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا بچینە ئەوێ، بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە پێویستیمان بە دەستە و لیژنەکان هەیە، دوای ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی، یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێمە پێشنیاری خۆمان دەخەینە بەردەم سەرۆککۆمار تاوەکو ئەو یاسایە لە ماوەیەکی کورت‌دا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆمار، چاوەڕوانن لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی دورگەی ئیمرالی بکەن و وتی: پێویستە دوای ئەم کۆبونەوەیە لە ماوەیەکی نزیکدا دیدار لەگەڵ ئۆجه‌لان ئەنجام بدەین، پاشان سەبارەت بەو دەستەیەی کە لە پەرلەماندا پێکدەهێنرێت، لەگەڵ نو‌عمان کورتولموش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان کۆدەبینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ پلانسازییەک بۆ ئەو دیدارانە نییە، بەڵام بەرلەوەی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بكرێن، چاوەڕوانیی کۆمەڵگەش هەر ئەوەیە و ئێمە ئەم بابەتانە دەخەینەڕو، دەبێت لە ڕوی یاساییەوە هەنگاو بنرێت.
هەروەها پەروین بوڵدان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش جەختی لەوە کردەوە کە باس لە هەمو بابەتێک دەکەن.