ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا
  2026-08-14       202       

لە ڕووداوێکی توندوتیژیدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هێزە ئەمنییەکانیش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان دوای دەرکەوتنی بەڵگە پزیشکییەکان ڕاگەیاند.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی «ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا»، قوربانییەکە ناوی (نەدا جەلیلیان)ە و خەڵکی گوندی «وشتەپە»ی سەر بە شارۆچکەی بۆکانە، بەڵام دانیشتووی شارۆچکەی مەلێکان بووە لە پارێزگای ورمێ. ناوبراو دایکی منداڵێکی چوار ساڵانەیە و بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، پێش گیانلەدەستدانی ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە بووەتەوە و پاشان خنکێنراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبار لە قۆناغی یەکەمدا هەوڵی داوە هۆکاری مردنەکە بە خۆکوژی پێناسە بکات تا خۆی لە لێپرسینەوە بدزێتەوە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینەکانی پزیشکی دادوەری و خستنەڕووی بەڵگە زانستی و یاساییەکان، تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی بەسەردا ساغ بووەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات لەگەڵ کاردانەوەی ئەم ڕووداوە، چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی دەستەواژەی باوی «کێشەی خێزانی» بۆ ڕووداوەکانی لەم جۆرە. بە بڕوای چالاکوانان، ئەم دەستەواژەیە دەبێتە هۆی پەردەپۆشکردن و کەمکردنەوەی قەبارەی ڕاستەقینەی توندوتیژیی ڕەگەزی. هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی تۆکمە، پارێزەر و کارا بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژیی ناو خێزان، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوامی و هەڵکشانی حاڵەتەکانی ژنکوشتن.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×