ئیخلاس دلێمی: وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ ئاماده‌كردنی بودجه‌ كردوه‌
  2026-08-14     

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2027 كردوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌فته‌ی داهاتو یاسای به‌خشین و قه‌رزكردن ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.

ئاوێنه‌: ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی‌ هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع)ی وت: "له‌ سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ند پرسێك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، له‌وانه‌ش پێشكه‌شكردنی بودجه‌ی ساڵی 2027".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "لیژنه‌ی دارایی ئه‌ركی یاسادانانی یاسای به‌خشین و قه‌رزكردنی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش رێككه‌وتن كراوه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی و هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كرێت".

وتیشی‌: "وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2027، ستراتیژی بودجه‌ی دارشتووه‌، كه‌ لیژنه‌ی دارایی و چه‌ند وه‌زاره‌تێك و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارن، تا پێشكه‌شی لیژنه‌كه‌ی بكات".

دلێمی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "رێككه‌وتنێك له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و لیژنه‌ی دارایی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بودجه‌ ئاماده‌ بكرێت و به‌ خێرایی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ تێپه‌ڕێنرێت، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی وڵات بۆ بودجه‌ تا سه‌قامگیری دارایی دیاری بكات، له‌وانه‌ش دیاریكردنی نرخی دۆلار، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، میكانیزمی هه‌نارده‌كردن، و رێكاره‌كانی كاركردن".

سه‌باره‌ت به‌ به‌هه‌میشه‌ییكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌سته‌كان ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی گفتووگۆمان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كان نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌ دۆخی دارایی سه‌خته‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین حكومه‌ت له‌ ورده‌كاری لایه‌نه‌ داراییه‌كان قووڵ نه‌بێته‌وه‌".

ئیخلاس دلێمی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ده‌بێت 10 بۆ 15ی ئه‌م مانگه‌ بودجه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی بۆ ساڵی داهاتوو و هیوادارین پرسی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی پایه‌ و ده‌رماڵه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×