وه‌زاره‌تی بازرگانی چین، ئیدانه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا له‌دژی چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كی وڵاته‌كه‌ی به "بیانوی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران" ده‌كات داوا له واشنتۆن ده‌كات "هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كان"ی له‌وباره‌یه‌وه به‌په‌له "راست بكاته‌وه."
ئاوێنه: وتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی توند و دژایەتیی ته‌واو بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا داوای لەو وڵاته كرد بەپەلە ئەم سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا، پێشتر داوای لە وڵاتانی تر کرد کە لە ئێران "دوربکەونەوە" و مامەڵەکانیان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن.
بەڵام ئەم داوایە كاردانه‌وه‌ی توندی هەندێک لە وڵاتانی لێکەوتەوە، لەوانە چین و روسیا.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین وتی، سزاوە تاکلایەنەکانی ئەمریکا ده‌ستوه‌ردانی نەگونجاون لە مامەڵە ئاساییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان وڵاتاندا و ئاسایشی جیهانیی وزەو سەقامگیریی دابینکردنی وزه به‌ته‌واوه‌تی تێكده‌ده‌ن.
ئەو وتیشی، چین داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکات بەپەلە هه‌نگاوه هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە و ئەو سزایانەی بەسەر کۆمپانیا و کەسایەتییە چینییە پەیوەندیدارەکاندا سەپێندراون، هه‌ڵبگرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه کە چین بەوپه‌ڕی پێداگرییه‌وه بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی کۆمپانیاكان و هاوڵاتییانی خۆی دەکات.
به‌رله‌وه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی كۆشكی کریملین، لە كاردانه‌وه‌ی داواکەی ئەمریکادا وتی "ئێمە هاوبەش و دۆستی خۆمانمان هه‌ن و تەواوی ئەم پەیوەندییە دۆستانە و بنەمادار بە هاوبەشییانە دەپارێزین و زیاتر له رابردو به‌ره‌وپێشیان ده‌به‌ین."
ئەو وتیشی، ئەمریکا لە پێگەیەکدا نییە کە بیەوێت پەیوەندییه‌كان لەگەڵ وڵاتێکی تردا بباتە ژێر "كۆنترۆڵی خۆی."