دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆگای چه‌كی ئه‌مریكی به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات و ده‌شڵێت، ئه‌وه‌نده‌مان چه‌ك زۆره به‌شی شه‌ڕی ئێران و شه‌ڕی دیكه‌ش ده‌كات كه رودانی شه‌ڕی دیكه‌ش به‌دور ده‌زانێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی "ئەو خەڵکانە و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ڕاگەیاندن کە بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئێمە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیمان نەماوە (کە ١٠٠٪ هەڵەن!)، لە ڕاستیدا خیانەتکارن. ئەوان ئەوە دەکەن چونکە پێیان خۆشترە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە جەنگێکدا بدۆڕێت کە بە ئاسانی تێیدا براوەین، نەک ببینن من براوەم!"
وتوشیه‌تی "سه‌باره‌ت بەو زبڵە خیانەتکارانەی کە ڕەتیدەکەنەوە بەوردی ڕوماڵی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئێمە لە ئێران بکەن، ئێمە بەڕاستی بڕێکی بێ‌سنور لە تەقەمەنی و چه‌كی گه‌وره تا مامناوەندمان هەیە، كه زۆر زیاتره لەوەی کە بتوانین هه‌موی بۆ ئەم جەنگە یان بۆ هەر جەنگێکی تر (کە زۆر دورە لە رودانه‌وه) بەکاری بهێنین."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "سەرباری ئەوەش، ئێمە تەقەمەنی و چه‌ك لە ئاستێک‌دا بەرهەم دەهێنین کە پێشتر وێنەی نەبوە. ئێمە ئه‌و چه‌كانه هه‌ڵده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کە ڕوبدات. ئێمە ئەوانە بۆ خۆمان، واتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵدەگرین، له‌بری ئه‌وه‌ی بفرۆشین بەوانی تر، بەڵام بەمزوانە فرۆشتنی چه‌ك بە هاوپەیمانان دوبارە دەستپێدەکاتەوە."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بۆ زانینی هه‌مو لایه‌ك، ئیدارەی بایدن زۆر زیاتر چه‌كی بەخۆڕایی و بێ هیچ تێچویەک داوە بە ئۆکرانیا لەوەی کە ئێمە لە ئێران‌دا بەکارمان هێناوە. سەدان ملیار دۆلار بە خۆڕایی دراوە بە ئۆکرانیا و ناتۆ، کە ئەگەر تەنیا داوایان لێبکرایە ئەوروپا خۆی پارەکەی دەدا، بەڵام ئێمە داوای ئەو پارەیە دەکەینەوە، ئەگەرچیش کەمێک درەنگ وەختە."