وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاتۆته نێو به‌ره‌ی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران.
ئاوێنه: سکۆت بێسێنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە ڕاگەیەندراوی وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانکی ناوەندیی گروپی 20 ڕایگەیاند "یەکێتیی ئەورووپا بە ڕەسمی پەیوەندی بە هه‌ڵمه‌تی گۆشەگیركردنی ئابوریی ئێرانەوە کردووە و ئەمریکا پێزانینی هەیە بۆ هەڵوێسته به‌هێز و پێشوەختەكه‌یان.
بێسێنت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی: "ویلایەتە یەکگرتوەکان بەئیراده‌وه لە پاڵ هاوپەیمانه‌كانی وەستاوە تا دڵنیا ببێتەوە لەوەی ڕژێمی تاوانکاری ئێران ناتوانێت سیستەمی دارایی جیهانی بۆ دابینکردنی دارایی سه‌ركێشییه ئەتۆمییەکانی، بەرنامە چەکدارییەکانی و گروپه بریكاره تیرۆریستییەکانی بەکاربهێنێت."
وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە کە "جیهان پەیامێکی ڕون بۆ ڕژێمی ئێران دەنێرێت: ئێمە تا ئەو کاتەی دوایین شاده‌ماری دارایی رژێم نه‌بڕین، لە هەوڵەکانمان کۆڵ نادەین."
دو ڕۆژ پێش ئێستا کۆمسیۆنی ئەوروپا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک لە پەراوێزی کۆبونەوەی وەزیرانی دارایی و پارێزگارانی بانکی ناوەندیی گروپی 20، پشتیوانیی خۆی بۆ سزاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ڕاگەیاند.