عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌باره‌ی هێرشه‌كانی تاران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئێران ده‌بوایه چه‌ند چاوه‌ڕێی بكردایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ده‌ستدرێژیكارێك كه نه رێز له سه‌روه‌ریی وڵاتانی عه‌ره‌ب و نه سه‌روه‌ریی ئێران ده‌گرێت.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له سه‌كۆی ئێكس وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردنی دایه‌وه كه وتبوی، دوای دو سه‌عات له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ ئێران هێرشی كرده سه‌ر ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه، واته هێرشه‌كانی كاردانه‌وه نه‌بون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا عراقچی وتویه‌تی، وەزیری دەرەوەی ئوردن پێی وایە ئێران دەبوایه چەند چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی وەڵامی دەستدرێژیکارێک بداتەوە کە نە ڕێز لە سەروەریی وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و نە لە سەروەریی ئێران؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئایا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن "به‌ڕاستی بێئاگایه له‌وه‌ی كه ئاسمان، خاک و ئاوەكانی عەرەب لە یەکەم هێرشەکانی ئەمریکادا بەکارهێنران کە بونە هۆی کوژرانی ئێرانییە بێتاوانەکان؟"