وهزیری دهرهوهی ئیسرائیل جهخت دهكاتهوه كه وڵاتهكهی نایهوێت هێزهكانی توركیا بچنه باشوری سوریا و ناشیهوێت بنكهی سهربازی توركیا له سوریا ههبێت، ئهو پهیامهشیان به توركیا گهیاندوه.
ئاوێنه: گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی فرانس پرێس رایگهیاند، وڵاتەكەی بڕیار لەسەر پێشبینی ناکات، بەڵکو پشتی بە زانیاری هەواڵگری بەستوە، تورکەکان بۆ چەندین ساڵە لە باکوری سوریا جێگیربون.
وتیشی، ئیسرائیل نایەوێت هێزەکانی تورکیا بێنە باشورو ناشیەوێت بنکەی سەربازی تورکیا لە سوریا هەبێت.
ئهوهشی خستهڕو، ئیسرائیل پەیامی لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە، چ راستەوخۆ یان لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە گەیاندوە، کاتێک زانیویانە دیپلۆماسییەت کاریگەر نییە، هەنگاوی تریان ناوە.
وتیشی، ئیسرائیل ئارەزوی ئاڵۆزبونی دۆخەکە ناكات، بەڵکو رێگەچارەی دیپلۆماسی و سەقامگیری لەسەر سنورەکانی لەگەڵ سوریا دەوێت.