سیروان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنیری و هونه‌ری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كێشه‌ی به‌رده‌م نمایشكردنی شانۆیی پیانۆ چاره‌سه‌ركراوه‌و داوای لێبوردنیشی له ستافی شانۆگه‌رییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن ده‌ست به نمایشكردن بكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌ریه‌كه له شوان كه‌ریم ده‌رهێنه‌ری شانۆیی پیانۆ و سیروان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد.
سه‌ره‌تا شوان كه‌ریم، ده‌رهێنه‌ری شانۆكه جارێكی دیكه داوای لێبوردنی كرد سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی رویداوه له پۆسته‌ر و بانگهێشته‌كانیاندا كه نه‌بونی لۆگۆی حكومه‌تی هه‌رێم بوه له سه‌ره‌وه‌ی پۆسته‌ری شانۆكه. ئه‌و وتیشی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش داوای لێبوردنێك قه‌رزارن.
له‌لای خۆیشییه‌وه، سیروان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه‌و وتیشی، داوای لێبوردن له ستافی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌كه‌م، ده‌زانم توشی سترێسێكی زۆر بون. له ئه‌مڕۆوه ده‌توانن نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه به‌رده‌وام بێت.
پێشتر ستافی شانۆیی "پیانۆ" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردبوو، بەهۆی نەبوونی لۆگۆی حکومەتی هەرێم لەسەرەوەی پۆستەر و بانگێشتنامەکان، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بڕیاری راگرتنی نمایشەکەیان دراوە، ئەوان جەختیان کردبووەوە کە ئەوە تەنها "هەڵەیەکی تەکنیکی و لێکتێنەگەیشتنێکی بێ مەبەست بووە".
شانۆیی "پیانۆ" لە نووسین و دەرهێنانی شوان کەریمە و رۆژی 15ی تەمووز لە شاری سلێمانی دەستی بە نمایش کرد، بڕیار وابوو ئەمڕۆ یەکەم رۆژی نمایشی بێت لە هەولێر، کە پاش روونکردنەوە نوێیەکان، کێشەکانی بەردەم نمایشەکە کۆتای‌یان هات.