کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، فەرمانی داوە بە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر کیێڤ بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر.
ئاوێنە: نیوزماکس بڵاویکردەوە، مۆسکۆ ئاشکرایکردووە کە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆسەر کیێڤ لە نیوەشەوی شەممەوە دەستپێدەکات.
هاوکات دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی "ئەم بڕیارە پەیوەندی بە پلانی سەردانی نوێنەرانی ئەمریکاوە هەیە بۆ پایتەختی ئۆکرانیا".
وتیشی "ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و جارید کۆشنەری زاوای، لەکاتی سەردانەکەیاندا بۆ مۆسکۆ چاویان بە ڤلادیمێر پوتین کەوتووە. بەڵام لە ئێستادا باس لە هیچ بیرۆکەیەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نەکراوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ویتکۆف و کۆشنەر ڕۆژی شەممە گەیشتنە مۆسکۆ بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بووژاندنەوەی دانوستانە وەستاوەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا سەردانی مۆسکۆیان کردووە، هەروەها ئەوەش دوای ئەوە دێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا چڕبوونەتەوە.