وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌ مانگی حه‌وت نیوه‌ی هاوڵاتیان له‌ پڕۆژه‌ی روناكی كه‌متر له‌ 29 هه‌زار دیناریان بۆ هاتۆته‌وه‌
  2026-09-06     

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ مانگی حه‌وتدا، نیوه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆژه‌ی روناكی كه‌متر له‌ 29 هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌بایان بۆ هاتۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، داتای پسوڵه‌كانی مانگی حه‌وتی پڕۆژه‌ی روناكی راگه‌یاند.

به‌پێی داتاكان نیوەی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا کەمتر لە 29 هه‌زار دینار پاره‌ی كاره‌بایان بۆ هاتۆته‌وه‌ له‌ مانگی حه‌وت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ وتوشیه‌تی، زۆرینەی هاوڵاتیيان ماوەی خولی پسولەکەیان نزیکەی 33 ڕۆژە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لەم خولەدا، کێشەی پسولەی سفر بۆ ئەو هاوبەشانەی ئەو کێشەیەیان هەبو چارەسەر کراوە.

به‌گوێره‌ی داتاكان، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی ڕوناکی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان کەمتر لەم بڕانەی خوارەوە پاره‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی حه‌وت:

هەولێر: كه‌متر له‌ 31,000 دینار

سلێمانی: كه‌متر له‌ 27,000 دینار

دهۆک: كه‌متر له‌ 29,000 دینار

هەڵەبجە: كه‌متر له‌ 26,000 دینار

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×