ستیڤ ویتكۆف، نوێنه‌ری ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆی راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به دانوستانه‌كانیان له مۆسكۆ و كیێڤ. ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا.
ئاوێنه: جارێد کۆشنەر و ستیڤ ئۆف، نوێنه‌رانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبونەوە، ئه‌وه‌ش لە کاتێکدا كه ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی نوێکردوەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی چوار ساڵ و نیوەی نێوان روسیا‌و ئۆکرانیا.
کۆشنەر و ویتكۆف لە موسکۆوە گەشتیان کردبو بۆ كیێڤ، لەوێ ڕۆژی شەممە دانوستاندنێکی سێ کاتژمێرییان لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئەنجامدا.
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری کرێملین، کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممەی له مۆسكۆ بە "زۆر بەسود" وەستف کرد، لە کاتێکدا بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ڕویتەرزی ڕاگەیاند کە هەنگاوەکانی داهاتو لە هەفتەکانی داهاتودا ڕادەگەیەنرێن.
دو نوێنەرەکەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له کیێڤ لەگەڵ زێلێنسکی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئۆکرانیا کۆبونەوە.
زێلێنسکی، کە پێیوایە واشنتن کلیلی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەبێت، ڕایگەیاندوە کە دەرفەتێک بۆ هێنانەدی ئاشتی هەیە بەرله‌وه‌ی ویلایەتە یەکگرتوەکان دەست بکات بە سەرنج خستنە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوی.
دوای گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی نێوان دانوستانکارانی ئۆکرانی و ئەمریکی کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، نوێنەرەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بەپەرۆشن بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنی زیاتر.
ویتكۆف دوای دانوستاندنەکان، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "دانوستانه‌كان جه‌وهه‌ری و گرنگن، ئێمەش زۆر گه‌شبینین پێیان."
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە بڕیارە درەنگانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە دانوستاندنی زیاتر ئەنجام بدرێت به به‌شداری نوێنەرانی ئەوروپاش. ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە کیێڤ بون.
زێلێنسکی لە کاتێکدا تیمی دانوستانکارەکەی ئامادەکارییان دەکرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا وتی: "گه‌ره‌نتی ئه‌منیمان پێویستە. ئاشتییەکی شكۆداری دوای جەنگ پێویستە. پێشنیازەکانمان ئامادە کراون."