کەشناسی هەرێم: بارستە هەوای فێنک دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2026-09-07     

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ، کەشناسێکی کوردیش دەڵێت، لە سبەینێ سێشەممەوە بارستە هەوای فێنک دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی دیکە نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەل بوونی تۆز وخۆڵێکی سووک، هاوکات پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێ سێشەممەوە، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک کە سەرچاوەکەی باکووری تورکیایە و پلەکانی گەرما بە جیاوازی ناوچەکان سێ تا چوار پلە نزمدەبنەوە و کاریگەریەکانی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە:

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێمی کوردستان باس لە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە دەکات و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی.

زۆرترین بینراو
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×