ئەمریکا تەواوی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە 'سزانەدراوەکان'ـی ئێرانی خستە لیستی سزاکانەوە
  2026-09-08     

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەواوی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران کە مابوون خرانە نێو بازنەی سزاکانەوە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەم وەزارەتە لە نوێترین هەنگاوی خۆیدا، ٣٦ کەسایەتی و دامەزراوەی بەهۆی پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی ئێرانەوە کردووەتە ئامانج؛ ئەو پیشەسازییەی کە واشنتۆن دەڵێت؛ حکومەتی ئێران بۆ گواستنەوەی چەک، هێزی سەربازی و بارە نایاسایییەکان بەکاری دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لیستی نوێی سزاکان ٢٧ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانی و چەند کۆمپانیایەکی جێگیر لە وڵاتانی وەک ئیمارات، تورکیا، مالیزیا و کازاخستان لەخۆدەگرێت.

هاوکات لە لیستی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئێرانییە سزادراوەکاندا، ناوی کۆمپانیاکانی وەک؛ قیشم ئایر، کیش ئایر، تابان، زاگرۆس، ئاسمان و ئێران ئایرتووری تێدایە.

بۆ ئەو مەبەستە، بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت "لە ڕاستیدا، ئێمە خەریکین تەواوی کەرتی فڕۆکەوانیی ئابووریی ئێران لە بازاڕی جیهانی دەردەکەین".

لایخۆشییەوە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەرکردنی ئابووری، بەڵێنمان دابوو کە بۆ ئەو کەسانەی دارایی بۆ ئێران دابیندەکەن؛ دەرئەنجامی توند بگرینە بەر. ئەمڕۆ ئەو بەڵێنەمان بەردە سەر و ئەو کۆمپانیایانەمان سزادا کە هێشتا بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی (ماهان ئایر)".

ناوبراو هۆشداریی دایە "هەر کەسێک کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ هێڵە ئاسمانییە ماوەکانی ئێران دەکات" و وتی: "ئێوە لەبەردەم مەترسیی بڕانی پەیوەندیتان-دان لە سیستەمی دارایی جیهانی".
 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×