وه‌زیری به‌رگریی پاكستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه یاخود په‌ڕینه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر خاكی سعودیه، رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شی نێوان پاكستان، سعودیه و توركیا كاراده‌كات.
ئاوێنه: خواجە محەممەد ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان له‌باره‌ی ئاڵیۆزییه‌كانی نێوان سعودیه و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی هاوبه‌شی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سعودیه‌و توركیا بە کەناڵی "جیۆ"ی ناوخۆیی راگه‌یاندوه "هێرش یان پەڕینەوەی ئاڵۆزییەکانی یەمەن بۆ سەر خاکی سعودیە، بە دڵنیاییەوە ئەم ڕێککەوتنە کارا دەکات و هیچ گومانێک لەمەدا نییە."
وتوشیه‌تی، ئێمه پابه‌ندین به مەرج و بڕگه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه‌كه‌و لە کاتی پێویستدا هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، بەڵام ئەمە ڕێککەوتنێکی بەرگرییە نەک هێرشبەرانە، واتە ئەگەر دەستدرێژی بکرێتە سەر وڵاتێکی ئەندام، هەر سێ وڵات وەڵام دەدەنەوە.
رۆژی 7ی ئاب له سعودیه، هه‌ر سێ وڵاته‌كه، رێككه‌وتنێكی به‌رگریی هاوبه‌شیان به ناوی "رێككه‌وتننامه‌ی مه‌ككه بۆ به‌رگریی هاوبه‌ش" ئیمزا كرد كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ریه‌كێكیان به هێرش بۆ سه‌ر هه‌ر سێ وڵاته‌كه ده‌ژمێردرێت.
له كۆتایی مانگی رابردوشدا، سعودیه‌و پاكستان و توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا له ئیستانبول رایانگه‌یاند، رێككه‌وتون له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌میندارێتییه‌كی گشتی له سعودیه‌و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه كه له سه‌ره‌تاوه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌لایه‌ن ئه‌میندارێكی گشتی پاكستانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.