بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له چیای حه‌رمون له سوریا، جه‌ختی كرده‌وه كه زۆر نزیكن له روخاندنی رژێمی ئێران.
ئاوێنه: بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لەگەڵ ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری و تامیر یادای، جێگری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، سەردانی چیای حەرمونیان لە سوریا کرد.
نه‌تانیاهو له چیای حه‌رمونه‌وه له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا وتی، "ئێمە لە لوتکەی چیای حەرمونین. دیمەشق ڕێک ده‌كه‌وێته ئه‌ملایه‌وه، لوبنان ڕێک لەوێدایە، بەرزاییەکانی جۆلانی سوریا ڕێک لەوێدان و ئێمە کۆنترۆڵی تەواوی ئەم ناوچەیەمان لە لوتكه‌ی حەرمونەوە تا ڕوباری یەرموک و لێره‌وه تا دەریای ناوەڕاست بەدەستەوەیە، کۆنترۆڵێکی ڕەها کە پێشتر وێنەی نەبوە. ئێمە ڕێگە بە هیچ سوپایەکی تیرۆریستی نادەین لەسەر سنورەکانمان جێ پێی خۆی قایم بكات، ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتە گەورەکان کە لە جەنگی ڕزگارییدا بەدەستمان هێناوە."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی"لەم لوتکانەوە، هێشتا کارمان ماوە بیکەین: ئەرکی سەرەکی بریتییە لە له‌ناوبردنی ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران. ئێمە زۆر له‌مه‌وه نزیكین، دەزانین کە تەواوی ئەم به‌ره‌یه لە کۆتاییدا هەر دەڕوخێت. ئێمە پابەندین بە ئەنجامدانی ئەم ئەرکەو ئەنجامیشی دەدەین."