دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا، شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت، چونكه ئێران ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌رگه‌ی گوشاره ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا بگرێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران وتی، پێم وایە جەنگەکە ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئه‌مریكا کۆتایی دێت. چونکە ئێرانییه‌كان زیاتر لەمە ناتوانن بەرگە بگرن. ئەوان نائومێدانە هەوڵدەدەن کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکە دابنێن چاویان له‌وه‌یه گروپێکی نەرم و لاواز له ئه‌مریكا بێنە سەر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی لێیانگه‌ڕێن و ڕێگەیان پێبدرێت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. تەواوی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت چەکی ئەتۆمییە.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و سوته‌مه‌نی چۆن بۆ ئه‌مریكییه‌كان رونده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا خۆی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ڵێت، نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته سه‌رو 100 دۆلار، تره‌مپ وتی، پێم وایە ڕونکردنەوەی بۆ ئەمریکییه‌كان زۆر ئاسانە. تەواوی ئەوەی پێویستە بیڵێیت ئەمەیە: 'ئایا ڕێگە دەدەیت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی؟' و وەڵامەکەش نەخێرە. ئێرانییه‌كان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان، وڵاتەکەیان ئێستا وێران بوە.
تره‌مپ ره‌تیكرده‌وه كه پرسی ئه‌تۆمی ئێران له بابه‌كان ده‌ربكه‌ن و وتیشی، بەڵام زۆر شتی دیکەش لەسەر مێز دەبن کە سێ مانگ پێش ئێستا لەسەر مێز نەبون.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستكردنه‌وه به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، تره‌مپ وتی، راستگۆبم لەگەڵتان، ئێمە بەدوای ئەوەدا ناگەڕێین. لە سەرەتادا دەمویست ڕێککەوتنێک بکەم. ئێستا زۆر لەو قۆناغە تێپەڕیوین، ئێستا شتێكی وایان له وڵاته‌كه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. بۆیە ئێمه بەدوای ئه‌وه‌دا ناگەڕێین. بەڵێ، ڕەنگە دانوستان ڕوبدات، بەڵام ئەوە شتێک نییە ئێمە چاومان لێی بێت.
له‌باره‌ی هێرشه‌كان له گه‌روی هورمز تره‌مپ وتی، هێرشەکان لەلایەن ئێمەوە ئەنجام دەدرێن! ئێمە نۆ لە کەشتییەکانی ئەوانمان تێکشکاندوە. دەتوانم بڵێم هێرشەکان لەلایەن ئێمەوە دەکرێن، بەڵێ. ڕاستییەکەی زۆر زیاتریش دەبینن. ئێمە نزیکەی نۆ لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئەوانمان لەکارخستوە.