ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، حوسییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران له یه‌مه‌ن نزیك بونه‌ته‌وه له كۆنترۆڵكردنی گه‌روی بابولمه‌نده‌ب. وته‌بێژی حوسییه‌كانیش ده‌ڵێت، هاتوچۆی ده‌ریایی له گه‌روه‌كه و ده‌ریایی سور سه‌مه‌لات و ئاساییه، له‌كاتێكدایه كه شه‌ڕو پێكدادانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه.
ئاوێنه: دو سەرچاوە لە حکومەتی یەمەن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاژانسی رۆیته‌رزیان راگه‌یاند، هێزه‌كانی حوسییه‌كانی هاوپەیمانی ئێران گەیشتونەتە دورگەکانی زوقەر، حەنیشی گەورە و حەنیشی بچوک لە باشووری دەریای سور لە بەرامبەر كه‌ناراوه‌كانی ئه‌ریتریا، ئەمەش دوای ئەوەی دەستیان بەسەر شارۆچکەی كه‌ناراوای "مەخا"دا گرت، لە پێشهاتێکی ستراتیجیدا کە ڕەنگە هەڕەشە لە گەروی بابولمەندەب بکات کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی ده‌ریایی له جیهاندا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حوسییەکان له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، ئه‌وان چاویان له خاكی هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی و موسڵمان له ناوچه‌كه نییه و دەستدرێژییان نەکردوەتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵکو وڵاته‌كه‌ی خۆیان ڕوبەڕوی دەستدرێژی بوەتەوە بە شێوازێک کە پێچەوانەی برایەتیی ئیسلامی و عەرەبییە.
سەبارەت بە ئازادیی هاتوچۆی ده‌ریایی و جوڵەی بازرگانیی نێودەوڵەتییش لە دەریای سور و بابولمەندەب، ناوبراو وتویه‌تی، هه‌مو شتێك سه‌لامه‌ت و ئاساییه‌و "هیچ پێویست بە دڵەراوکێیەکی نێودەوڵەتی ناکات" و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هیچ مەترسییەکی له‌سه‌ر هاتوچۆی ده‌ریایی نییه.
وته‌بێژی حوسییه‌كان جه‌ختی كردۆته‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌وان لە چوارچێوەیەکی بەرگریدان، "هەر کاتێک دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن وەستا و گەمارۆی لەسەر هەڵگیرا، هێرشه‌كانی ئێستایان راده‌گرن."